وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەند "زاهیر عەبدوڵلا"یان کرد

وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەند

وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەند "زاهیر عەبدوڵلا"یان کرد

ئەمشەو سێشەممە 2024.11.5، هەریەک لە د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەری د. دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەر، لە ماڵەکەی خۆی سەردانی هونەرمەندی دیاری دراماو شانۆی کوردی "زاهیر عەبدوڵلا"یان کرد، کە ماوەی چەند رۆژێکە لە دۆخێکی خراپی تەندروستی دایە.

لە سەردانەکەیاندا، لە نزیکەوە لە ڕەوشی تەندرویستی و ڕێرەوەى چارەسەرە پزیشکیەکانیان پرسی و هیوای ساغ و سەلامەتیان بۆ خواست.

جێگەی وەبیر هێنانەوەیە، پێشتریش پارێزگاری هەولێر، بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی هونەرمەندی کردووە و لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لە 2024.6.27 ڕەوانەی وڵاتی تورکیا کرا، بەڵام چەند ڕۆژێکە دووبارە بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە دۆخی تەندروسیی ناوبراو تێکچووە و لە ئێستاشدا لە دۆخێکی خراپی تەندروستی دایە.