هەولێر.. جێبەجێکردنى پڕۆژەى دووسایدی سەرەكیی دارەتووی كۆن و نوێ

هەولێر..  جێبەجێکردنى پڕۆژەى دووسایدی سەرەكیی دارەتووی كۆن و نوێ

هەولێر..
جێبەجێکردنى پڕۆژەى دووسایدی سەرەكیی دارەتووی كۆن و نوێ

لە چوارچێوەى گەیاندنى خزمەتگوزارییە پێویستیەکان بەو جێگە و شوێنانەى پێویست دەکات ئاوڕی زیاتریان لێبدریتەوە، دەستکرا بە پڕۆژەی دروستكردنی دووسایدی دارەتووی كۆن و نوێ .
ئەو پڕۆژەیە یەكێكە لە گەورە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری ناحییەى دارەتوو و لە ئێستادا كاری دانانی قاڵبی کربستۆن بە درێژیی (4 كیلۆمەتر) بۆ ئەو شەقامە سەرەكییە دەكرێت و لە قۆناغی دواتردا پرۆسەی قیرتاوكردنی دووسایدەكە دەستپێدەكات، بە تەواوبوونی وێڕای ئەوەی سیمایەكی جوانتر بە شارەوانییەكە دەبەخشێت، هاوكات دەبێتە هۆی ئاسانكارییەكی باش بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و شۆفێران.