هەولێر .. خاوێنکردنەوەى قەنتەرە و کەند و مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن
هەولێر ..
خاوێنکردنەوەى قەنتەرە و کەند و مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن
بە ئامانجی کەمکردنەەی مەترسیەکانی لافاو و ڕێگری کردن لە کۆبوونەوەی ئاو، دەستکرا به خاوێنکردنەوەی قەنتەرە و کەندەکانى ناوچەکانى ( گردجوتیار، پیرزین، شاری زێڕین، گوندی ئیسپانی) و پاککردنەوەى مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتنى گەڕەکەکانى ( نوسەران، بەختیاری، شۆڕش، سەڵاحەدین ) لەلایەن تیمەکانمانی شارەوانی دوو.