لە سەرقەڵای هەولێر، کۆنسێرتێکی هونەری پێشکەشکرا
لە سەرقەڵای هەولێر، کۆنسێرتێکی هونەری پێشکەشکرا
ئەمشەو شەممە 2024.11.23، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ماریک مازوور، پارێزگاری شاری ووچی پۆڵەندا و هێمن موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵ و ژمارەیەکی تر لە هونەر دۆست و هونەرمەندان، کۆنسێرتێکی میلۆدی و ئاواز لە سەر قەڵای هەولێر لە لایەن ژمارەیەک هونەرمەند پێشکەشکرا، کە لەلایەن گروپی لامیدیا ڕێکخرابوو.
جێگەی باسە، مەبەست لە پێشکەشکردنى ئەو کۆنسێرتە، هێنانە دەرەوەی هونەربوو لە نێو دیوارە داخراوەکان و گەیاندنى سۆڵۆ و میوزیکی هونەرمەندان بە باڵای قەڵاى هەولێرى پایتەخت.