قیرتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵ و شکستی کۆڵان و شەقامەکان بەردەوامە
قیرتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵ و شکستی کۆڵان و شەقامەکان بەردەوامە
لە پێناو باشترکردنی ڕێگاوبان و کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆ و لەچوارچێوەى چاککردنەوەی چاڵ و شکستی کۆڵان و شەقامەکان، دەستکرا بە قیڕتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکانی هەر یەک لە گەڕەکەکانی ( زانایان، ڕاپەڕین، ئازادی، کوردستان، بیرکۆتی نوێ) لەلایەن تیمەکانى شارەوانى هەولێر.