لە هەولێر.. کۆنسێرتێکی هونەری پێشکەشکرا

لە هەولێر.. کۆنسێرتێکی هونەری پێشکەشکرا

لە هەولێر..
کۆنسێرتێکی هونەری پێشکەشکرا

ئەمشەو دووشەممە 2024.12.9، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، کۆنسێرتی "تیپی موزیکی ڕەسەن" بە سپۆنسەری تۆڕی میدیایی کوردستان سازکرا و تێیدا بە بەشداری ژمارەیەک لە هونەرمەندانی بە ئەزموونی شاری هەولێر چەندین پارچە موزیک و ئاواز و گۆرانی ڕەسەنی کوردی پێشکەش کرا.

لە کۆنسێرتەکەدا، کە هەریەک لە د.عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی16 و کەنعان خەیلانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگا و ژمارەیەکی تر لە هونەرمەندان و هونەر دۆستان ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و هونەرمەندانی بەشداربووی کۆنسێرتەکە، کارە هونەرییەکانی تیپی مۆسیقای ڕەسەنی لە خزمەتکردنی هونەر و کەلتووری کوردی بەرزنرخاندن و ئومێدی بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.