لە هەولێر ... سەرۆکى حکومەتى هەرێم، پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوەی کردەوە
لە هەولێر ...
سەرۆکى حکومەتى هەرێم، پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوەی کردەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 2023.5.23، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێرى پایتەخت پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوەى کردەوە.
لە پێشانگەکەدا 214 کۆمپانیا لە 15 وڵاتی جیاوازەوە بەشدارن، کە لە سەدا 80ـی کۆمپانیاکان بیانین و سەدا 20ـیش کۆمپانیاکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستانن، ئەوەجگە لە بەشدارى زیاتر لە 400 بڕاندی جیھانیی.