زانکۆى سەڵاحەدین ... کۆربەندى (سەلامەتی تاقیگەیی ، دیزاین و بەرێوەبردن)ى سازکرد

زانکۆى سەڵاحەدین ... کۆربەندى (سەلامەتی تاقیگەیی ، دیزاین و بەرێوەبردن)ى سازکرد

زانکۆى سەڵاحەدین ...
کۆربەندى (سەلامەتی تاقیگەیی ، دیزاین و بەرێوەبردن)ى سازکرد

ئەمرۆ پێنجشەممە 2025.1.16، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.کامران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و ژمارەیەکى تر لە پسپۆران و شارەزایان و مامۆستایانى زانکۆ و قوتابیان، لە هۆڵى کۆجەر بیرکارى سەنتەری رۆشنبیری و کلتووری زانکۆی سەڵاحەدین، بەرێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی بە هاوبەشی لەگەل راگرایەتی کۆلیژی پەروەردە کۆربەندێکى لە ژێر ناونیشانی (سەلامەتی تاقیگەیی ، دیزاین و بەرێوەبردن) سازکرد.

کە تێیدا چەندین بابەتى و توێژینەوەى زانستى تایبەت بە چۆنیەتی بەرێوەبردن و کەمکردنەوەی مەترسیەکان و سەلامەتى لە تاقیگەکان و بەکارهێنان و پۆلێنکردنی دیزاین و بەرێوەبردن لەلایەن پسپۆڕان و شارەزایان و مامۆستایانى زانکۆ پێشکەش کرا، کە مەبەست تێیدا بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى و زانیاری و تواناى قوتابیان و دانانی بناغه‌یه‌کی زانستی پته‌و‌ بوو له‌ ڕێگه‌ی تێکه‌ڵکردنی تیۆر و پراکتیک و تۆژینه‌وه‌کان.