پارێزگارى هەولێر، پیشوازى لە بەرێوەبەرى گشتیى جێبەجێکارى سندووقى کۆمەڵایەتى بۆ پەرەپێدانى عێراقى کرد

پارێزگارى هەولێر، پیشوازى لە بەرێوەبەرى گشتیى جێبەجێکارى سندووقى کۆمەڵایەتى بۆ پەرەپێدانى عێراقى کرد

پارێزگارى هەولێر، پیشوازى لە بەرێوەبەرى گشتیى جێبەجێکارى سندووقى کۆمەڵایەتى بۆ پەرەپێدانى عێراقى کرد

ئەمرۆ پێنحشەممە 2025.1.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پیشوازى لە حازم ئەحمەد ساڵح، بەرێوەبەرى گشتیى جێبەجێکارى سندووقى کۆمەڵایەتى بۆ پەرەپێدانى عێراقى و شاندێکى یاوەرى کرد.

لە دیدارەکەدا، کە بەرێوەبەرى لقى هەولێرى سندووقى کۆمەڵایەتى بۆ پەرپێدان ئامادەى بوو، گفتوگۆ لە بارەى چەندین بابەتی پەیوەست بە پرۆژەکانى سندووقى کۆمەڵایەتى بۆ پەرەپێدانى عێراقى کرا و تیشک خرایە سەر ھەماھەنگی و کاری هاوبەشى نێوان لقى هەولێر و بەرێوەبەرایەتى گشتیى جێبەجێکارى سندووقى کۆمەڵایەتى بۆ پەرەپێدانى عێراقى.

هەروەها بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى نێوان بەڕێوەبەرایەتى ناوبرا و لەگەڵ فەرمانگە و بەریوەبەرایەتییەکانى تایبەت بە کاروبارى کۆمەڵاتى و ڕیکخراوەکانى تایبەت بەم توێژە بە پێویست زانرا، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر هەموو پاڵپشتى و هاریکارییەکى بۆ سەرختنى کارەکانیان دووپاتکردەوە.

لەلایەن خۆیەوە بەرێوەبەرى گشتیى جێبەجێکارى سندووقى کۆمەڵایەتى بۆ پەرەپێدانى عێراقى زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ ئەو دیدارى و دەرفەتە و جەختى لەوە کردەوە هەرچى لە توانیان دابێت بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییەکان و خزمەتکردنى کۆمەڵایەتى درێغى لێناکات.