هەڵمەتی چاندنی نەمام و سەوزکردنی هەولێر

هەڵمەتی چاندنی نەمام و سەوزکردنی هەولێر


بەسوود وەرگرتن لەنەمامگەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارک و باخچەکانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، تیمەکانی شارەوانی دەستیانکرد بە هەڵمەتێکی چاندنی نەمام و سەوزکردنی شار.

لەوچوارچێوەیەشدا، لەگەڕەکی ژیان و دورگەی ناوەندی ڕێگای مەخموور، جگە لە خاوێنکردنەوە و لێدانی قۆرت، دەستیانکرد بە چاندنی داری سیسەم و پاشان فڕێدانی زبڵ و پاککردنەوەی پاشماوەی کارکردنیان.