هه‌ولێر.... به‌رده‌وامی دان به‌كاری خێرخوازی و دابه‌شكردنی کۆمەکی بەسەر هەژاران
هه‌ولێر....
به‌رده‌وامی دان به‌كاری خێرخوازی و دابه‌شكردنی کۆمەکی بەسەر هەژاران
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 23.2.2025 به راسپارده‌و ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، و مامۆستا یوسف به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناز جه‌لال بەرێوەبەری قەیرانەکانی پارێزگا، لە چوارچێوەی رێكخستنه‌وه‌ی كاروباره‌كان و دارشتنی پلانێكی گونجاو بۆ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی رێكخراوه خێرخوازیه‌كان و كۆمه‌ك به‌خشه‌كان له دیوانی پارێزگای هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئالیه‌تێكی گونجاو كرایه‌وه به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامی دان به كاری خێرخوازی و دابه‌شكردنی كۆمه‌كی و یارمه‌تی به‌سه‌ر خێزانه هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان لە مانگی رەمەزان .