پیشانگایەکى هەلى کار کرایەوە و سمینارێک لە ژێرناونیشانى (داهێنانی پیشەسازی بۆ بەردەوام بوون ) بەڕێوەچوو

پیشانگایەکى هەلى کار کرایەوە و سمینارێک لە ژێرناونیشانى (داهێنانی پیشەسازی بۆ بەردەوام بوون ) بەڕێوەچوو

پێشانگایەکى هەلى کار کرایەوە و سمینارێک لە ژێرناونیشانى (داهێنانی پیشەسازی بۆ بەردەوام بوون ) بەڕێوەچوو

ئەمرۆ دووشەممە 2025.2.24، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.ئیدریس محمد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و تەیب کەژۆ، بەڕێوەبەرى گەشەپێدانى پیشەسازیی هەولێر و ژمارەیەکى تر لە پسپۆڕ و شارەزا و مامۆستایانی زانکۆ و قوتابیان، بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانى پیشەسازى هەولێر بە هەماهەنگى زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پیشانگایەکى هەلى کار کرایەوە و سمینارێکی لە ژێرناونیشانى ( داهێنانی پیشەسازی بۆ بەردەوام بوون ) ئەنجامدا.

لە سەرەتاى سیمینارەکەدا، لەلایەن ئامادەبووانەوە پیشانگایەکى تایبەت بە هەلى کار و بەربوومى خۆراکى و کەل و پەل و پێداویستى پزیشکى و ئۆتۆمبێل و پیشەسازى بە بەشدارین چەندین کۆمپانیایی ناوخۆیی و خۆماڵى کرایەوە، پاشان لە لایەن مامۆستایانی زانکۆ و پسپۆڕان، پرسى گەشەپێدانى پیشەسازى و پرۆسەى پەرەپێدان و باشترکردنى ژێرخانى پیشەسازى و بەرهەمهێنان و هاندانى وەبەرهێنان لە کەرتى پیشەسازیدا لە هەرێمى کوردستان و دابینکردنى پاڵپشتی و فراوانکردنى چالاکییەکانى ئەم کەرتە بە ئامانجی هاندان و دروستکردنى هەلى کار تاوتوێکرا. هەروەها تیشک خرایەسەر ئەوەى بایەخدان بە کەرتى پیشەسازى کە شادەمارى ئابوورییە، دەبێتە هۆى پێشکەوتنى وڵات.

جێگەی باسە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام جەخت لە گەشەپێدانى کەرتى پیشەسازى کردۆتەوە، کە یەکێکە لە کەرتە سەرەکییەکان و بە گرنگیەوە لێى دەڕوانێت، لە ماوەى ساڵانى ڕابردووشدا سەرەڕای ئاستەنگ و کێشە سیاسى و ئابوورییەکانى کە ڕووبەڕووى هەرێم بوونەتەوە، بەڵام کەرتى پیشەسازى گەشەى زۆرى بەخۆیەوە بینیوە.