هەولێر ... ناساندن و بڵاوکردنەوەى پێنج پەرتووکى ئافرەتانى ئەکادیمى خاوەن بڕوانامەى دکتۆرا لە بوارى ئەدەبى کوردى بەڕێوەچوو

هەولێر ... ناساندن و بڵاوکردنەوەى پێنج پەرتووکى ئافرەتانى ئەکادیمى خاوەن بڕوانامەى دکتۆرا لە بوارى ئەدەبى کوردى بەڕێوەچوو

هەولێر ...
ناساندن و بڵاوکردنەوەى پێنج پەرتووکى ئافرەتانى ئەکادیمى خاوەن بڕوانامەى دکتۆرا لە بوارى ئەدەبى کوردى بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دووشەممە 2025.2.24، لە ژێر چاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى ئاریان صلاح الدين، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە مامۆستایانى زانکۆ و نووسەر و ڕۆشنبیران و ئەدیبان، بەڕێوەبەرایەتى چالاکى وێژەیی هەولێر بە هەماهەنگى دەزگاى چاپ و بڵاوکردنەوەى موکریانى، لە ڕێورەسمێکدا لە هۆڵى ڕۆشنبیرى هەولێر، پێنج پەرتووکى ئافرەتانى ئەکادیمى خاوەن بڕوانامەى دکتۆراى لە بوارى ئەدەبى کوردى ناساند و بڵاوکردەوە.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر لەوتارێکدا، وێڕاى دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و ڕیکخەرانى ڕێورەسمەکە، ڕایگەیاند: " زۆر دڵخۆشین بەو چالاکى و بزاوتە کلتوورى و ئەدەبى و ڕۆشنبیرى و فەرهەنگیانەى کە لە شارەکەمان ئەنجامدەدرێت، دڵخۆشین کە بەرهەمى بوارە ئەدەبى و هونەرى و ئەکادیمیەکان دەبیننن، ئەوڕۆش ناساندنى ئەو پێنچ پەرتووکە کە بەرهەمى هەوڵ و خەمخۆرى و ماندووبوونى نووسەرەکانیانە بەرز دەنرخێنین و وێڕاى دەستخۆشیمان لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر بەرێوەبەرایەتى چالاکى وێژەیی و دەزگاى موکریان، پیرۆزبایی لەو خاتوونە ئەکادیمى و پسپۆڕانە دەکەین بۆ بڵاوکردنەوەى بەرهەمەکانیان، بەو هیوایەى لە داهاتوودا بتوانن زیاتر خزمەتى بوارى ئەدەب و ڕۆشنبیرى کوردى بکەن".

پاشان لەلایەن پارێزگارى هەولێر و بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری، لە بەرامبەر هەوڵ و ماندووبوون و ئەزموون و بەخششیان، خەڵاتی ڕێزلێنان پیشکەش بە هەریەک لە ( د.شەرمین ئیبراهیم عەزیز، د. دنیا شەهاب عەلی، د.پەروین عەبدوڵڵا خدر، د.ڕووناک سەڵاح عەلی، د.نەسرین رەئوف سمایل ) نووسەرانى پەرتووکەکان کرد.