سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە پرسەی تێکۆشەر "به‌ختيار ئاوڕەحمان ئاغاى نۆڕک" دەكات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە پرسەی تێکۆشەر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە پرسەی تێکۆشەر "به‌ختيار ئاوڕەحمان ئاغاى نۆڕک" دەكات

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2025.2.24، ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە هەولێر، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو تێکۆشەر و کوردپەروەر و شۆڕشگێڕ و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان "به‌ختيار ئاوڕەحمان ئاغاى نۆڕک" كرد.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی پێشكەش بە خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو كرد و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە خانەوادە و كەسوكارەکەی ببەخشێت.

لای خۆیانەوە خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ بەشداری و هاوبەشیی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە خەم و پرسەكەیاندا دەربڕی.