پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکارى هاوبەشى هونەرمەندانى ئێرانى کردەوە

پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکارى هاوبەشى هونەرمەندانى ئێرانى کردەوە

پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکارى هاوبەشى هونەرمەندانى ئێرانى کردەوە

پاشنیوەڕۆی دووشەممە 2025.2.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە گەلەرى میدیا، بە ئامادەبوونى ئاریان صلاح الدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەند و هونەر دۆستان، پیشانگاى فراوان و هاوبەشى هونەرمەندانى ئێرانى لە ژێرناونیشانى " ئاسۆی هاودڵی2 " کە لەلایەن گەلەری ئارین لە تاران بە هەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتى هونەری شێوەکاریی هەولێر ڕێکخرابوو کردەوە.

دواى کردنەوەى پیشانگاکە، کە 25 هونەرمەندی بە توانای شارەکانى ( سنە، تاران، مەشهەد، ئیسفەهان، و هەرات لە ئەفغانستان) بە کۆمەڵێک کاری هونەری هەمەچەشن وەک ( نیگارکێشی، خۆشنووسی، نەقاشیی خەت) بەشدارن، وێڕاى بەخێرهێنانیان بۆ شارى هەولێر، دەستخۆشى لە هونەرمەندان کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.