دوای نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هه‌ولێر کرایەوە

دوای نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هه‌ولێر کرایەوە

دوای نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هه‌ولێر کرایەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.2.26، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، به‌ ئاماده‌بوونی مەریوان هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هه‌ولێر و ژمارەیەکی دیکە لە ئەندازیار و کارمەندان، لە ڕێورەسمێکدا دوای نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەكه‌، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هه‌ولێریان کردەوە.

دوای کردنەوەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌، وه‌زیری شاره‌وانی و پارێزگاری هەولێر به‌شه‌كانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌ و وێڕای پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و فەرمانبەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، دەستخۆشیان لێ کردن و هەوڵ و کارەکانی بەرێوەبەرایەتیی ناوبراویان لە خزمەتکردن و گەیاندنی خواست و داواکاریی هاووڵاتییان و جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەرز نرخاند.

هه‌روه‌ها جەختیان لەسەر جێبه‌جێكردنی فەرمان و ڕاسپاردەكانیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی ڕۆتین و ڕاییکردنی کاروبارەی هاووڵاتییان لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و چاکتر بەڕێوەچوونی کاروباری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌.