به‌دواداچوون بۆ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی 37 سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ده‌كرێت

به‌دواداچوون بۆ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی 37 سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ده‌كرێت

به‌دواداچوون بۆ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی 37 سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ده‌كرێت

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و پارێزگاری هه‌ولێر به‌دواداچوون بۆ كاروبار و پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی 37 سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2025.2.26، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ هه‌ر 37 سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی سه‌ر به ‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی مه‌ریوان هادی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر و سه‌رجه‌م سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی قه‌زا و ناحییه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولیر به‌ڕێوه‌چوو و چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگیش تاوتوێ كران.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پلانی شاره‌وانییه‌كان بۆ پرۆژه‌كانی ئه‌مساڵ و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین و گرفت و داواكاریی هاووڵاتییان و چه‌ند بوارێكی دیكه‌ش گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا.

وه‌زیری شاره‌وانی و پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هاووڵاتییان چه‌ق و پێگه‌ی یه‌كه‌می حكومه‌تن و ده‌بێت به‌ باشترین شێوه‌ خزمه‌تیان بكه‌ن و گرفت و داواكارییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر كاركردنی خێراتر بۆ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی و دروستكردنی نه‌خشه‌ی كه‌رتی بۆ زه‌وییه‌كان كرده‌وه‌.

هاوكات داوا له‌ سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان كرا ڕۆتین نه‌هێڵن و مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێ بكه‌ن و به‌ هه‌ماهه‌نگیش له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی تری حكوومه‌ت كار بۆ خزمه‌تی زیاتری هاووڵاتییان بكه‌ن.