سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان و ئهمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر گەڕانەوە بەغدا
سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان و ئهمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر گەڕانەوە بەغدا
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.2.26، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و فەلاح مستەفا، ڕاوێژکای سەرۆکی هەرێم و د.نوری، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی هەرێم، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، هەریەک لە د.لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق و مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، دوای کۆتایی هاتنی سەردانەکەیان بۆ هەولێری پایتەخت، بەڕێکردەوە بۆ بەغدا.