پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى خانەنشین بوونیان، ڕێزلێنانى بەخشى بە ژمارەیەک فەرمانبەری دیوانى پارێزگا

پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى خانەنشین بوونیان، ڕێزلێنانى بەخشى بە ژمارەیەک  فەرمانبەری دیوانى پارێزگا

پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى خانەنشین بوونیان، ڕێزلێنانى بەخشى بە ژمارەیەک فەرمانبەری دیوانى پارێزگا

رۆژی چوارشەممە 2025.2.26، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەئامادەبوونى هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار، لە دیوانى پارێزگا، لە مەراسیمێکدا، لە پای ئەو خزمەتەی لە ماوەى ساڵانى ڕابردووى تەمەنیاندا پێشکەشیان کردووە و بە بۆنەى خانەنشین بوونیان ڕێزلێنانى پارێزگاى بەخشى بە ژمارەیەک فەرمانبەرانى دیوانى پارێزگا.

لە مەراسیمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی، ئەرک و ڕۆل و ماندووبوون و ئەزموونی ئەو فەرمانبەرانەى لە خزمەتکردنى هاوڵاتییان هەریەک لە ئاست و پێگەى خۆیەوە بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتوو و سەرفرازیى بۆ خواستن، گوتیشى، پارێزگاى هەولێر هەمیشە ماڵى ئێوە بووە و هەر بەو شێوەیەش دەمێنێتەوە.

لەکۆتاییدا لەلایەن پارێزگارى هەولێر و ئامادەبووانەوە، ڕێزلێنان و دیارى پارێزگاى هەولێر، پێشکەش بەو فەرمانبەرانە کرا.