هه‌ولێر ... مه‌راسیمی (١٤)مین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان كرایه‌وه
هه‌ولێر ...
مه‌راسیمی (١٤)مین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان كرایه‌وه
ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 27.2.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، ئاماده‌ی مەراسیمێکی تایبه‌ت بوو، كه بە بۆنەی (١٤) مین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەشی رۆشنبیری و راگەیاندن رێكخرابوو. لەو مەراسیمەدا کە دکتۆر سالار عوسمان بەرپرسی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و پەرلەمانتارو نوسەرو رێکخراوەکان ئامادەیی بوون، پارێزگاری هه‌ولێر، ئه‌م یاده‌ی له بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیرانی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆز كرد‌و جه‌ختی كرده‌وه كه پارتی هاوكۆف له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی ته‌كنۆلۆژیای جیهانی كار له‌سه‌ر گرنگی سیستمی كاری ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كات و به‌شێوازێكی شاره‌ستانیانه مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانیش وه‌ك میدیایه‌كی ته‌واوكاری له بەشی رۆشنبیری و راگەیاندن، به دیسپیلین و ئه‌جیندایه‌كی مۆڕالی به‌رزه‌وه پیشه‌ییانه مامه‌له له‌گه‌ل پێشهاته‌كان ده‌كات و بۆته جێگه‌ی متمانه و میسداقیه‌تی خوێنه‌رو سه‌ردانیكه‌رانی .
لە کۆتاییدا دیاری رێزلێنان بەسەر هەڤاڵ و نوسەرانی دێرینی ماڵپەڕی پفەرمی پارتی دابەشکرا …