پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە ڕۆژی نیشتیمانی ژاپۆن دەکات
پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە ڕۆژی نیشتیمانی ژاپۆن دەکات
ئەمشەو پێنجشەممە 2025.2.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە ڕێورەسمی ڕۆژی نیشتیمانی وڵاتی ژاپۆن و ڕۆژی لە دایكبوونی ئیمپراتۆری وڵاتەكە کرد، کە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حکومی و نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان و کونسڵ و دبلۆماتکار و نێردەی وڵاتان و بالیۆز و کونسڵی وڵاتی ژاپۆن لە ھەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو.