پارێزگاری هەولێر، یەکەم تۆپی بەربانگی ئەمساڵی تەقاند
پارێزگاری هەولێر، یەکەم تۆپی بەربانگی ئەمساڵی تەقاند
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2025.3.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، یەکەم تۆپی بەربانگی ئەمساڵی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی تەقاند.
ئەم تۆپە لەسەرئەرکی مەلا زانا خەیام دروست کراوە و پێشکەش بە پارێزگای هەولێر کراوە، ساڵانە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە سەر قەڵای هەولێر لە کاتی بەربانگ بەکاردەهێنرێت، ئێوارەی ئەمڕۆش بە فەرمی لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە بۆ یەکەمجار لە ڕەمەزانی ئەمساڵ تۆپی بەربانگ لە شاری هەولێر تەقێنرا.