پارێزگاری هەولێر: سەردانی خانەوادەیی یەکەم موتەسەریفی هەولێری کرد
پارێزگاری هەولێر: سەردانی خانەوادەیی یەکەم موتەسەریفی هەولێری کرد
ئێوارەی ئەمرۆ دوو شەممە 3.3.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری، به‌مه‌به‌ستی هه‌واڵ پرسین، سه‌ردانی خانەوادەی یەکەم موتەسەریفی شاری هەولێری كرد .
له‌میانی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا پارێزگاری هەولێر دوو پاتیكرده‌وه كه مامۆستا ئەحمەد عوسمان، كه وەك یەکەم موتەسەریفی شاری هەولێر دەست بەکار بووە، له مێژووی هه‌ولێر وه‌ك کەسایەتییەك لە بیر ناکرێ، چونكه له رۆژگارێكی سه‌ختدا خزمەتی شاری هەولێری کردووه، خانه‌واده به‌رێزه‌كه‌شی له‌سه‌ر هه‌مان په‌یامی خزمه‌تكردن خۆشه‌ویستیان بۆ ئه‌م شاره نواندووه .
پارێزگاری هەولێر، جه‌ختی كرده‌وه كه به‌شانازییه‌وه ئەمرۆكه هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستانە و ناوەندێکی سیاسی و بازرگانی و رۆشنبیری دیاره و ئاوەدانکردنەوە هه‌موو سێكته‌ره‌كانی له‌م شاره گرتۆته‌وه ...
لەلایەن خۆیەوە مەحمود ئەحمەد عوسمان کوڕی یەکەم موتەسەریفی شاری هەولێر، سوپاسی ئەمەکداری و وەفاداری پارێزگاری هەولێری کرد‌و كه به‌به‌رده‌وامی لێیان ده‌پرسێ و به‌سه‌ریان ده‌كاته‌وه .
لە کۆتاییدا پارێزگاری هەولێر، هەردوو کتێبی دیکۆمێنتاری هەولێر لە بەڵگەنامەکانی دەوڵەتی عوسمانی و کتێبی هەولێر لە لوتکەی شارە پیرۆزەکان پێشکەش کردن ..
شایەنی ئاماژە بۆکردنە ( ئەحمەد عوسمان) لە رێکەوتی 12-4-1923 وەك یەکەم پارێزگاری شاری هەولێر دەست بەکار بووە، کە ئەوکات بە (( موتەسەریف )) ناسرابوو.