پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌ردانی خانەوادەی یەکەم قازی شاری هەولێری كرد
پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌ردانی خانەوادەی یەکەم قازی شاری هەولێری كرد
ئه‌مرۆ دوو شەممە 3.3.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و هه‌واڵ پرسین، سه‌ردانی خانەوادەی ئه‌حمه‌د موختار مه‌لا سالح مه‌لا عیسا ئەفەندی، یەکەم قازی شاری هەولێری كرد .
پارێزگاری هه‌ولێر، ستایشی رۆڵی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌حمه‌د موختار ئەفەندی كرد، كه مۆركی خۆیان به‌سه‌ر رێره‌وی رۆشنفكری ئه‌م شاره جێهێشتووه‌و خزمه‌تێكی گه‌وره‌یان به شاری هەولێر پێشکەشکردووە و بەردەوامیشن لەسەر پێشکەشکردنی نمونەیەکی جوانی شارەستانی، مێژووش کەسایەتییەك لە بیر ناکات کە رۆژگارێك خزمەتی هەولێری کردبێت .
لەلایەن خۆیانه‌وه خانەوادەی ئه‌حمه‌د موختار ئەفەندی، سوپاسی وەفاداری پارێزگاری هەولێریان کرد‌و ئه‌و بەسەرکردنەوەیان بەرز نرخاند‌و بە مێژوویەکی دیکەی خانەوادەکەیان هەژماری کرد، هاوکات باسیان لە مێژووی کەسایەتی ناو خانەوادەکەیان کرد کە چۆن خزمەتەکانی خۆیان پێشکەشی هەولێر کردووە…
لە کۆتاییدا پارێزگاری هەولێر، هەردوو کتێبی دیکۆمێنتاری هەولێر لە بەڵگەنامەکانی دەوڵەتی عوسمانی و کتێبی هەولێر لە لوتکەی شارە پیرۆزەکان پێشکەش کردن ..
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌حمه‌د موختار ئەفەندی، كه لە ناو شاری هەولێر بە موختار ئەفەندی ناسراوە ، یەکەم کەس بووە لە شاری هەولێر چۆتە ئیستەنبوڵ و یاسای خوێندوە و لە ساڵی ١٩٢٣ کە هەولێر بۆتە پارێزگا ، بووە بە قازی شارەکە و رۆڵێکی کاریگەری لە خزمەت کردنی هەولێردا هەبووە.