لە هەولێر .. پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی خێرا بەڕێوەچوو

لە هەولێر .. پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی خێرا بەڕێوەچوو

لە هەولێر ..
پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی خێرا بەڕێوەچوو

شەوی پێنجشەممە 2025.3.6، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی16ی پارتی و شێخ حاتەم محەمەد خەلەف الله، بەرپرسی نێردەی زانکۆی ئەزهەر لە هەولێر و شاندی یاوەری و ژمارەیەکی تر لە وەرزشوانان و وەرزش دۆستان، پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی خێرا، لە هۆڵى یانەى شەترەنجى خانزاد، بە بەشدارى زیاتر لە ( 150 ) یاریزانی کوڕ و کچ لە ھەموو تەمەنەکان لە شار و شارۆچکەکانى کوردستان و عێراق و یاریزانانى وڵاتانی ( سوریا، ئێران، تورکیا، هیندستان ) بەڕێوەچوو.