پەیامی پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بە بۆنەی ڕۆژی جيهانی ئافره‌تان

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بە بۆنەی ڕۆژی جيهانی ئافره‌تان

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بە بۆنەی ڕۆژی جيهانی ئافره‌تان

بە بۆنەی 8ـی مارس ڕۆژی جيهانى ئافره‌تان، پیرۆزبایی ئاراستەی ئافرەتانی جیهان و کوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى دەکەین و دەستخۆشی لە سەرجەم ڕێکخراوە حکومی و ناحکومی و دامەزراوه‌کان دەکەین کە داکۆکیکاری مافەکانی ئافرەتانن لە کوردستان.

ئافرەتانی کوردستان بەگشت پێکهاتەکانی بە درێژایی مێژوو لە خەبات و تێکۆشانی بزافی ڕزگاری خوازی گەلەکەمان لە بوارە جیاجیاکان شان بەشانى پیاوان، ڕۆڵى دیار و کاریگەریان هەبووە، ئەمڕۆش بە کردەیی ڕۆڵی دیاریان هەیە لە دامەزراوە فەرمیی و حکومیەکان، بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئافرەت له‌ تەواوی بواره‌كاندا ئاماژەیەکی گرنگی بە هێزبوونی بنەماکانی یەکسانییه‌ لە هەرێمی کوردستان. ئومێدى سەرکەوتن و هیوای بەختەوەریان بۆ دەخوازین.

دووبارە ئەم یادە پیرۆزبێت و سڵاو و درود بۆ گیانی هەموو ئەو ئافرەتە قارەمانانەی لە پێناو مافە ڕەواکانی گەل و نیشتیمانەکەمان گیانی خۆیان کردە قوربانی.

ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر
2025.3.8