هەولێر.. دیدارێکى زانستى لە بارەى کردارەکانی کەش و هەوا بەڕێوەچوو

هەولێر.. دیدارێکى زانستى لە بارەى  کردارەکانی کەش و هەوا بەڕێوەچوو

هەولێر..
دیدارێکى زانستى لە بارەى کردارەکانی کەش و هەوا بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.3.9، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە مامۆستایانی زانکۆ و قوتابیان، لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دیدارێکى زانستى لە بارەى کردارەکانی کەش و هەوا بەڕێوەچوو.

لە دیدارەکەدا چەندین تەوەرى جیاجیا تایبەت بە کەش و هەوا و لێکەوتەکانى و چۆنیەتى مامەڵکردنى لەگەڵ ئەو پرسە جیهانییە، لەلایەن پسپۆر و شارەزایان و ئامادەبووانەوە بەشێوەیەکى زانستى گفتوگۆیان لە بارەوە کرا.