ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، سوپاس و پێزانین و ڕێزلێنان پێشکەش بە پارێزگارى هەولێر کرد
ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، سوپاس و پێزانین و ڕێزلێنان پێشکەش بە پارێزگارى هەولێر کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.3.9، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بە ئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیى لە د.عەلى رەشید، سەرۆكى ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر کرد .
لە دیدارەکەدا، دواى ئەوەى گفتوگۆ لە بارەى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر کرا، بەتایبەتى ئەو پڕۆژانەى كە پەیوەندى ڕاستەوخۆیان بە ژیانى ڕۆژانەى هاووڵاتیانەوە هەیە، لە بەرامبەر هەماهەنگى و هاوکارى پارێزگارى هەولێر لەگەڵ ئەنجوومەنى پارێزگا و هەوڵ و ماندەبوونى لە سەرجەم بوارەکان بەتایبەتى لە پڕۆسەى ئامار و سەرژمێرى دانیشتوانى وەک سەرۆکى لیژنەى باڵا، سەرۆكى ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر سوپاس و پێزانین و ڕێزلێنانى پێشکەش بە پارێزگارى هەولێر کرد .