خولی پێنجەمی تۆپی پێی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەستی پێکرد

خولی پێنجەمی تۆپی پێی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەستی پێکرد

خولی پێنجەمی تۆپی پێی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەستی پێکرد

شەوی یەکشەممە 2025.3.9، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و دلێر محمەد، بەڕێوەبەری گشتیی گەشت و گوزار و ژمارەیەکی تر لە بەڕێوەبەرانی فەرمانگە و دام و دەزگا حکومییەکان، لە ژێر چاودێری سەرۆکی شارەوانی هەولێر، خولی پێنجەمی تۆپی پێی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە یاری نێوان هەردوو تیپی پارێزگای هەولێر و سەرۆکایەتی شارەوانی دەستی پێکرد.

لەم خولەدا کە 18 تیپی فەرمانگە و دام و دەزگا حکومیەکانی سنووری سەرۆکایەتی شاروانی هەولێر بەشدارن، بۆ ماوەی 15 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

لەدەستپێکی خولەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەست خۆشی لەسەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، هیوای سەرکەوتنی بۆ خولەکە و یاریزانان و بەشداربووانی خواست.