پارێزگا، پێشوازیی لە ژمارەیەک قوتابى زانکۆکانى ئەڵمانیا کرد.
پارێزگاری هەولێر، پێشوازیی لە ژمارەیەک قوتابى زانکۆکانى ئەڵمانیا کرد
ئەمرۆ یەکشەممە 2025.3.10، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازیی لە ژمارەیەک قوتابى زانکۆکانى ئەڵمانیا کرد.
لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕاى بەخێرهێنانى قوتابیان، هیواى خواست ئەوکاتەى لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستانن بە خۆشى و ئاسودەیی بەسەر ببەن.
دواتر باسى ئەو پێکەوەژیان و لێبوردەیى و ئاشتەوایى و برایەتی و خۆشەویستیەیى نێوان سەرجەم پێکهاتەکانى هەرێمى کوردستان بە گشتى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى کرد کە بۆتە جێگاى شانازییه و نموونەیەکى جوان لە ناوچەکە و هەموو جیهان.
پاشان، ئاماژەى بە کار و پلانی پارێزگای هەولێردا بۆ خزمەتکردنى هاوڵاتییان و گەیاندنى پڕۆژەخزمەتگوزاییەکان لە سێکتەرە جیاجیاکا و تیشکى خستەسەر ڕۆڵی زانکۆ و پەیمانگا و ناوەندە ئەکادیمی و زانستیەکان لە پێسختنى کۆمەڵگا و ئەرکی قوتابیانی وەک توێژێکی کارا لەو پرۆسەیەدا بە پێویست زانى، لە کۆتایشدا هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان خواستن.
لەلایەن خۆیانەوە قوتابیان وێڕاى ئەوەى سوپاسى پارێزگارى هەولێریانکرد بۆ ئەو پیشوازییەى کە لێیانکرا، خۆشحاڵى خۆیان بەسەردانیکردن و ئەو پێشکەوتنانەى کە هەولێرى پایتەخت بەخۆیەوە بینیویەتى نیشاندا.