لە هەولێر.. تەرمی خوالێخۆشبوو کارگێڕی پێشووی لقی2 پارتی و کەسایەتی دیاری شاری هەولێر "محمد خەلیل" بەخاک سپێردرا

لە هەولێر.. تەرمی خوالێخۆشبوو کارگێڕی پێشووی لقی2 پارتی و کەسایەتی دیاری شاری هەولێر

لە هەولێر..
تەرمی خوالێخۆشبوو کارگێڕی پێشووی لقی2 پارتی و کەسایەتی دیاری شاری هەولێر "محمد خەلیل" بەخاک سپێردرا

ئەمڕۆ دووشەممە 2025.3.10، بە ئامادەبونی د.پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی2 و ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی16 و هاوڕێ و هەڤاڵان و کەس و کار و خانەوادەکەی، تەرمی خوالێخۆشبوو کارگێڕی پێشووی لقی2ی پارتی و کەسایەتی دیاری شاری هەولێر خوالێخۆشبوو "محمد خەلیل" لە گۆڕستانی کەسنەزان لە شاری هەولێر بەخاک سپێردرا.

خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی دیاری شاری هەولێر و کادیرێکی دڵسۆزی پارتی و پەروەردەی بنەماڵەیەکی نیشتیمان پەروەر و شۆڕشگێڕ بوو، لە هەر پلە و پۆستێکدابووبێت خزمەتی زۆری هاوڵاتییان و خەڵکی شاری هەولێری کردووە، بەداخەوە ئەمڕۆ بەیانی بە هۆی نەخۆشیەوە گیانی لە دەستدا.