هەولێر ... کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کارو پڕۆژەکانی حکومەت ئەنجامدرا

هەولێر ... کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کارو پڕۆژەکانی حکومەت ئەنجامدرا

هەولێر ...
کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کارو پڕۆژەکانی حکومەت ئەنجامدرا

ئەمڕۆ دووشەممە 2025.3.10، بەسەرپەرشتی د. پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و ڕزگار ئەنوەر، بەرپرسی لقی24 و سەنگەر کانەبی، بەرپرسی لقی23، کۆبونەوەیەکی فراوان لەگەڵ ژمارەیەک لە کادیرانی سنووری لقەکانی ( 2، 16، 23 ،24) بەڕێوەچوو.

لە کۆبونەوەکەدا، بە گرنگەوە باس لە کار و پڕۆژە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا، و بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێری پارتی رایگەیاند، لەسەر بڕیاری ڕێزدار مسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داهاتوویەکی نزیکدا هەموو هەرێمی کوردستان بە پڕۆژەی رووناکی، دەبێتە خاوەن کارەبای 24 کاتژمێری، کە ئەمەش خەونی هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستانە و پرۆژەیەکی ستراتیژی و هەر مەزنە لە هەرێمی کوردستان، کە هەمووان تێدا سوودمەند دەبین. هەروەها پڕۆژەی گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر، کە چارەسەری کێشەی ئاو لە شاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە قەزا و ناحیەیەکانی دەوروبەری دەکات.

دواتر، ئاماژە بەوەدرا، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بەرنامە و پلانی تۆکمە و نیشتیمانی خزمەت بە هاووڵاتیان دەکات.

لە کۆتایی کۆبونەوەکەشدا، وێڕای ودەستخۆشی لە ئامادەبووان ، جەخت لەوەکرایەوە کە دەبێت ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتیە نیشتیمانیەی لەسەریانە بە باشترین شێوە بەردەوامی پێبدەن.