پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى یادی ڕێككەوتنامەى 11ى ئازار و ڕاپەرین و ڕزگارکردنی شارى هەولێر
پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى یادی ڕێككەوتنامەى 11ى ئازار و ڕاپەرین و ڕزگارکردنی شارى هەولێر
بەناوى خوداى گەورە و میهرەبان
بەبۆنەى (55) ساڵ تێپەڕبوون بەسەر ڕێككەوتنامەى 11ى ئازارى 1970 دەستكەوتی شۆڕش و بەرهەمی خوێنى شەهیدان و چەندین ساڵەى خەبات و خۆڕاگری و قوربانیدانی گەلەکەمان و (34)ەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی هەولێر، شارى تەبایی و ئاشتى و خۆشەویستى و پێکەوە ژیان، پیرۆزبایى ئاراستەی سەرجەم كوردستانیان بەگشتیی و جەماوەری بەشەرەف و خۆشەویستی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی و پیشمەرگە قارمانەکان و خانهواده و كهسوكاری سهربهرزی شههیدان دهكهین.
لەم دوو یادە مەزن و پڕشکۆیەدا، سڵاوى ڕێز و وەفا بۆ گیانى پاکى شەهیدانی ڕاپەرین و ڕێگای سەرفرازیی خەبات و تێکۆشانى ئاشتیخوازانەی گەلی كوردستان دەنێرین، لە پێناو ئامانجەكانی شۆڕش و ڕاپەرین و قوربانیدانی گەلەکەمان، وەک پارێزگای هەولێر و سەرجەم یەکە کارگێڕی و ئیدارییەکانی سنوورى پارێزگاکەمان، دووپاتی دهكهینهوه لە پێناوی خزمەتکردنی زیاترى هاوڵاتییان و هاونیشتیمانیانى شارەکەمان لە هەوڵ و كۆششەکانمان بهردهوام دەبین.
بەرز و پیرۆز بێت ساڵیادی ڕێککەوتنامەى 11ی ئازار و ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شارى هەولێر
بژی کورد .... بژی کوردستان
ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر
2025.3.10