پارێزگاری هەولێر، سەردانی شەقامی ئیسکانی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی شەقامی ئیسکانی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی شەقامی ئیسکانی کرد

شەوی دووشەممە 2025.3.10، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی شەوانی شەقامی ئیسکان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، بە یاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر و دلێر محمەد، بەڕێوەبەری گشتی گەشت و گوزاری هەولێر و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و عەمید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، سەردانی شەقامی ئیسکانی کرد.

لەسەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، لەنزیکەوە لە ڕەوشی شەوانی بازاڕ و شەقامەکەی کۆڵییەوە و گفتوگۆی لەگەڵ هاوڵاتییان و دوکاندار و کاسبکارانی کرد و گوێی لەگلەیی و کەم و کوڕیی و پێداویستیەکانی گرتن و جەختی لەوەکردەوە وەکو پارێزگای هەولێر، بەهەموو شێوەک هەرچی لە بەرژەوەندی شارەکەمان و کاسبکار و دوکاندار و خزمەتکردنی هاوڵاتییان بێت درێغی ناکەین.