پارێزگاری هەولێر سەردانی خەباتگێڕ و پێشمه‌رگه‌ی دێرین خورشید شێرەی کرد

پارێزگاری هەولێر سەردانی خەباتگێڕ و پێشمه‌رگه‌ی دێرین خورشید شێرەی کرد

پارێزگاری هەولێر سەردانی خەباتگێڕ و پێشمه‌رگه‌ی دێرین خورشید شێرەی کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2025.3.11، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی 34 ساڵەی ڕاپەرین و ئازادکردنی شاری هەولێر، لە ماڵەکەی خۆی سەردانی خەباتگێڕ و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و سیاسه‌تمه‌دار خورشید شێرەی كرد، کە لە ساڵی 1991 یه‌كێك بووە له‌ سەرکردەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەرەی کوردستانی و لە ڕزگارکردنی شاری هەولێر ڕۆڵی دیار و بەرچاووی هەبوو.

لەسەردانەكەیدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای ئەوەی هیوای ساغ و سەلامەتی و تەندروستی بۆ خواست، باسی لە تێکۆشان و ڕۆڵ و خەباتی بەڕێزیان كرد و ڕایگەیاند: "بەشانازییەوە ڕێز لە خەبات و ماندووبوونی بەڕێزتان دەگرین و تێكۆشانی ئێوە بۆ هێنانە‌دی مافە‌كانی گە‌لی كوردستان بۆ هەموو كوردێكی نیشتیمانپەروەر جێگەی پێزانینی زۆرە".