هەولێر.. ئێوارە خوانێک بەبۆنەی 11ـی ئازار ساڵڕۆژی ڕاپەرین و ڕزگارکردنی شاری هەولێر
هەولێر..
ئێوارە خوانێک بەبۆنەی 11ـی ئازار ساڵڕۆژی ڕاپەرین و ڕزگارکردنی شاری هەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2025.3.11، بەبۆنەی 11ـی ئازار ساڵڕۆژی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شارى هەولێر، بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و چیا هەکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن و بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی2 و سەنگەر کانەبی، بەرپرسی لقی23 و ڕزگار ئەنوەر بەرپرسی لقی24، مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی ئێوارە خوانێکی بەربانگی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی بۆ ژمارەیەک لە پیاوانی ئاینی و پێشمەرگەکانی ئەیلوول و گوڵان و کەسایەتیەکانی شاری هەولێر و هونەرمەندان و ئەنجوومەنی بازاڕ و چین و توێژە جیاجیاکانی تر سازکرد.
لە ڕێوەرسەمەکەدا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی لە وتارێکدا تیشکی خستە سەر ڕاپەرینە مێژووییەکەی بەهاری ساڵی 1991ـی گەلی کوردستان و پیرۆزبایی 34 ساڵەی ڕاپەرین و ڕزگارکردنی شاری هەولێری لە خەڵکی هەولێر و ئامادەبووان کرد.