پارێزگاری هەولێر… دوکاندارو کاسبکارانی شەقامی تەعجیلی بەسەرکردە

پارێزگاری هەولێر… دوکاندارو کاسبکارانی شەقامی تەعجیلی بەسەرکردە

پارێزگاری هەولێر…
دوکاندارو کاسبکارانی شەقامی تەعجیلی بەسەرکردە

شەوی چوارشەممە 12.3.2025 وەک نەریتی ساڵانەی شەوانی مانگی رەمەزانی پێرۆز، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی شەوانی شەقامەکانى شار و کار و باری کاسبکار و دوکانداران، بە یاوەرى قائیمقامى قەزاى ناوەند و بەرێوبەری گشتی کشتوکالی هەولێرو سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پاریزگا، سەردانى بازارو شەقامى تەعجیلی کرد.
لە سەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، بەشداری خۆشییەکانی جەماوەری کردو تاکیدی لەسەر تەبایی تەواوی چین و توێژەکان کردەوە..
شایەنی باسە شەقامی تەعجیلى لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان یەکێکە لە قەرەباڵغترین شەقامەکانی هەولێری پایتەخت …