هەولێر … بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەراست، پێشەنگای فۆتۆگرافی ئاژانسی فرانس پرێس کرایەوە

هەولێر … بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەراست، پێشەنگای فۆتۆگرافی ئاژانسی فرانس پرێس کرایەوە

هەولێر …
بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەراست، پێشەنگای فۆتۆگرافی ئاژانسی فرانس پرێس کرایەوە

ئێوارەی ئەمرۆ شەممە 5.4.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری یان برێم، کونسوڵی گشتی فەرەنسا و ژمارەیەک لە رۆژنامەنوسان، پێشەنگای فۆتۆگرافی ئاژانسی فرانس پرێسیان کردەوە، کە ژمارەیەک لە وێنە بژاردەکانی رۆژنامەنوسان دیاری کرابوون بۆ نمایشکردن، کە لە ساتە هەستیارو دانسقەکان گیرابوون و هەریەک لەو وێنانە گوزارشتیان لە چیرۆک و بەسەرهاتێکی واقیعی دەکرد…
ئەم پیشەنگایە بۆ یەکەم جارە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەولێرێ پایتەخت دەکرێتەوە …
پارێزگاری هەولێر، وێرای دەستخۆشی کردن، جەختی کردەوە، کە گرتەی لەو شێوانە بەڵگەی وشیاری و کارامەییە و گوزارشت لە بوێری وێنەگرو رۆژنامەنوسان دەکات …