پەیامی پارێزگاری هەولێر، لە ساڵیادی جێنۆسایدی ئەنفال

پەیامی پارێزگاری هەولێر، لە ساڵیادی جێنۆسایدی ئەنفال

پەیامی پارێزگاری هەولێر، لە ساڵیادی جێنۆسایدی ئەنفال

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

( 37 ساڵ ) بەر لە ئەمڕۆ ڕژێمی بەعسی عێراق، بە چەند قۆناغێكی جیا، بە هەزاران خەڵكی سیڤل و بێتاوانی گوند و ناوچە جیاجیاكانی كوردستانی ڕاپێچ كرد و لە بیابانەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق زیندەبەچاڵی كردن و بەشێكی زۆریان تا ئێستاش بێسەر و شوێنن و چارەنووسیان نادیارە، ئەمرۆ لە کاتێکدا ئەو یادە پڕ ئازار و مەزنە دەکەینەوە، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ئەنفال و هەموو شەهیدانی كوردستان دادەنوێنین و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی دەکەین.

داواش لە حکومەتی عێراق دەکەین ئەرک و بەرپرسیاریەتیی ئەخلاقی و دەستووریی خۆی جێبەجێ بکات و سەرجەم بنەماڵە و کەسوکاری ئەنفالکراوان و زيانلێکەوتووان و ستەملێکراوانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق، بە شێوەیەکی شایستە قەرەبوو بکاتەوە.

هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی قوربانییانی ئەنفال و شەهیدانی کوردستان

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2025.4.14