پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە سەرۆکی حیزبی تەقەدووم و سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە سەرۆکی حیزبی تەقەدووم و سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە سەرۆکی حیزبی تەقەدووم و سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق کرد

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر، پیشوازیى کرد لە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدووم و سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق، کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە ڕۆژی نزای نیشتمانی سەردانى هەولێرى پایتەختى کردووە.

ئەمرۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و بەرپرسانی باڵا و سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و جیهان و پەرلەمانتارانی وڵاتانی دنیا و نوێنەرانی حکومەتەکان لە ئەمەریکا و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ژێر دروشمی ( بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا) ، بۆ یەکەمین جار لە هەرێمی کوردستان و لە هەولێری پایتەخت، ڕۆژی نزای نیشتمانی بەڕێوەدچێت .