وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە ھەولێر

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە ھەولێر

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە ھەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.4.23، ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و فەڵاح مستەفا، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە پاریس، پێشوازی لێکرا.

بڕیارە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کە هەریەک لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و کونسڵی فەڕەنسا لەهەولێر یاوەری بوون، لەسەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.