نزیكه‌ی 521 كارتی دیكه له هه‌ولێر تاپۆكانیان ته‌واو كران
نزیكه‌ی 521 كارتی دیكه له هه‌ولێر تاپۆكانیان ته‌واو كران
له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كانی سنووری هه‌ولێر كه له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د کاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، 521 زه‌ویی كارت "ئێستا زۆربه‌یان خانوویان له‌سه‌ر دروستكراوه" له سنووری شاره‌وانیی ناحییەی ڕزگاری(تۆبزاوە) تاپۆ كران.
ئه‌و كارتانه زۆربه‌یان خانوویان له‌سه‌ر دروستكراوه و كه‌وتوونه‌ته هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز و هه‌ڤاڵان له سنووری ناحییەکە، ئێستا وێنه‌ی تۆمار(تاپۆ)یان بۆ ده‌رچووه و هاووڵاتییان ده‌توانن سه‌ردانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی تاپۆكانیان.