هەولێر.. سێهه‌مین فێستیڤاڵی تایبه‌ت به وه‌رزشی ئافره‌تان له‌هەولێر بەڕێوەدەچێت.
هەولێر..
سێهه‌مین فێستیڤاڵی تایبه‌ت به وه‌رزشی ئافره‌تان له‌هەولێر بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.4.2025 عه‌مید خه‌سرۆ به‌رێوبه‌ری كاروباری ناوخۆی پارێزگای هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی دارشتنی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه بۆ به‌رێوه‌چوونی سێهه‌مین فێستیڤاڵی تایبه‌ت به وه‌رزشی ئافره‌تان كه لێژنه‌ی ئۆلۆمپی عێراقی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و ئه‌مساڵ له هەولێری پایته‌خت به‌رێوه ده‌چێ، له‌گه‌ڵ دکتۆرە بەیدا گەیلان جێگری سێیەمی لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق و ڕۆژگار محمود قادر بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر كۆبووه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له رێ و شوێنی پێویست كرا‌و هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌رخستنی ئه‌و فیستیاڵه خرایه روو...
شایه‌نی باسه رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٦.٤.٢٠٢٥ سێهه‌مین فێستیڤاڵی تایبه‌ت به وه‌رزشی ئافره‌تان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی وه‌رزشی كوردستان و بەڕێوبەرایه‌تی وەرزشی هەولێر له کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سەلاحەددین بەڕێوەدەچێت.