پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە بەرێوەبەرى شارى "ئەڵز وێرسى" ئەمریکى کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە بەرێوەبەرى شارى

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە بەرێوەبەرى شارى "ئەڵز وێرسى" ئەمریکى کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.4.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیى لە چارڵس پیرس، بەڕێوەبەرى شارى ئەڵز وێرسى ئەمریکا و شاندێکى یاوەرى کرد.

لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر خۆشحاڵى خۆى بەسەردانەکەیان بۆ هەولێرى پایتەخت و بە شداریان لە ڕێورەسمى ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان نیشاندا و ئومێدى خواست لەو ماوەیەى کە لە هەولێرى پایتەختن کاتەکانیان بە خۆشی بەسەرببەن.

لەلایەن خۆیانەوە شاندى میوان خۆشحاڵى خۆیان بەسەردانەکەیان بۆ هەولێرى پایتەختى کوردستان و ئەو ئارامى و ئاسایش و ئاوەدانى و سەقامگیرییەى لە شارەکە داهەیە نیشاندا و سەرسام بوون بە مێژووى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى نێوان سه‌رجه‌م ئایین و ئاینزاكانى هه‌رێمى كوردستان بە تایبەتى لە شارى هەولێر، كه‌ بۆتە جێگاى شانازییه‌ لە ناوچەکە و جیهان.

لە کۆتاییدا، شاندى میوان، زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولێریان کرد بۆ پێشوازییەکەى و جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.