پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە نوێنەرى سەرۆکى ئۆکرانیا بۆ کاروبارى موسڵمانان و شاندێکى پەرلەمانى وڵاتەکە کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە نوێنەرى سەرۆکى ئۆکرانیا بۆ کاروبارى موسڵمانان و شاندێکى پەرلەمانى وڵاتەکە کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازیى لە نوێنەرى سەرۆکى ئۆکرانیا بۆ کاروبارى موسڵمانان و شاندێکى پەرلەمانى وڵاتەکە کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.4.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیى لە تامیلا تاشیڤە، نوێنەرى ڤلۆدیمێر زیلینسکى، سەرۆکى ئۆکرانیا بۆ کار وبارى موسڵمانانى شارى کرێم و ئەندریا بوهدایست، ئەندامى پەرلەمانى ئۆکرانیا و بەرپرسى لیژنەى پەیوەندییەکانى عێراق و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و لیسیا زەبورنا، پەرلەمانتارى ئۆکرانیا و ئەندامى لیژنەى پەیوەندییەکانى پەرلەمانى وڵاتەکە کرد، کە بۆ بەشدارى لە ڕێورەسمى ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان سەردانى هەولێرى پایتەختیان کردووە.

لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى بەخێرهینان هیواى خواست ئەوکاتەى لە هەولێرى پایتەخت دەمێنەوە بە ئاسوودەیی بەسەرى ببەن، دواتر گفتوگۆ لە بارەی برایەتی و ئاشتی و خۆشەویستی و پێکەوە ژیانى نێوان پێکھاتەکانی کوردستان کرا و جەخت لە برەودان بە پێکەوەژیانی ئایینی لە هەرێمى کوردستان کرایەوە، کە بۆتە مەڵبەند و نموونەى پێکەوە ژیانى ئاینى و نەتەوەیى لە ناوچەکەدا، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر تەئکیدى لەوە کردەوە کە هەرێمى کوردستان لە نێویشدا هەولێرى پایتەخت هەمیشە بە لانەى پێکەوەژیان و لێبوردەیى و ئاشتەوایى بۆ هەموو پێکهاتەکان دەمێنێتەوە و ئەوە باوەڕە لەلاى ئێمە.

پاشان، هەردوولا تەئکیدیان لە پتەوکردنى پەیوەندییە گشتیی و بازرگانى و ئابوورییەکانى نێوانیان کردەوە،بۆ ئەومەبەستەش پارێزگارى هەولێر، ڕایگەیاند، دەرگاى هەولێرى پایتەخت بەڕووى هەموو کۆمپانیا و بازرگان و وەبەرهێنەرانى وڵاتەیان کراوەتەوە بۆ وەبەرهێنان لە شارى هەولێر، وەک پارێزگاى هەولێریش لە چوارچێوەى ڕینمایی و یاسا بەرکارەکان هەرچى پێویست بێت بۆ ئاسانکارى و هاریکاریان پێشکەشیان دەکرێت.

لە بەشێکى ترى دیدارەکەدا، شاندى میوانى بەئامانجى پێشخستنى زیاترى پەیوەندییەکان، داواکارى دەستە خۆشکى لە نێوان هەردوو شارى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان و کیێفى پایتەختى ئۆکرانیایان خستەڕوو، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، سوپاسى داواکارییەکەى کردن و خۆشحاڵى و ڕەزامەندى خۆى نیشاندا و ئامادەیى هەموو ئاسانکارى وهاوکارییەکى بۆ ئامادەکارى پڕۆسەى دەستەخوشکى و لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنى نێوان هەردووشار نیشاندا.

لە کۆتاییدا شاندى میوان، خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانەکەیان بۆ هەولێرى پایتەخت و سەرسام بوونى خۆیان بە مێژووى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى نێوان سه‌رجه‌م ئایین و ئاینزاكانى هه‌رێمى كوردستان بە تایبەتى لە شارى هەولێر، كه‌ بۆتە جێگاى شانازییه‌ لە ناوچەکە و جیهان نیشاندا.