هەولێر ... به‌خشینی بڕوانامه به‌سه‌ر به‌شداربووانی خولى (ئیداره‌دانی سیاسه‌تی وزه)
هەولێر ...
به‌خشینی بڕوانامه به‌سه‌ر به‌شداربووانی خولى (ئیداره‌دانی سیاسه‌تی وزه)
ئێواره‌ی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.5.2025، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەئامادەبوونی عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو دکتۆر سەرباز راوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ڕاستی دڵدار، بەرپرسی نووسینگەی رێکخستنی ئەندازیاران و دکتۆر نیاز تاهیر مامۆستای وانە گوتنەوەی خولەکە و جیهاد زێرۆ سەرۆکی رێکخراوی ETTC و ناز جلال بەرێوەبەری قەیرانەکانى پارێزگا و ئەندازیار بۆتان طاهر خۆشناو و ژمارەیەک لە ئەندازیارانی سەرپەرشتیار لە پرۆژەی دەستپێشخەری پەرەپێدانی تواناکانی ئەندازیاران .
له رێوره‌سمێكدا لە سەنتەری پەرەپێدان و راهێنانی ئەوروپی، بڕوانامه بەخشرایە سه‌ر به‌شداربوونای خولى (ئیداره‌دانی سیاسه‌تی وزه) كه تێدا 28 ئه‌ندازیار له سنوری فه‌رمانگه‌كانی هه‌ولێرو به‌شێك له كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت و ئه‌ندازیاری دانه‌مه‌زارو به‌شدار بوون و چه‌ندین وانه‌ی تایبه‌ت به بواری سیاسه‌تی وزه پێشكه‌شكرا.
ئه‌م خوله له چوارچێوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان پارێزگای هەولێر و سەنتەری تەکنەلۆجیاو و ڕاهێانی ئەوروپی ETTC، لە پرۆژەی دەستپێشخەری پەرەپێدانی تواناکانی ئەندازیاران بۆ ساڵی 2025 ڕێکخرابوو.
پارێزگاری هه‌ولێر، ستایشی رێكخه‌رانی خوله‌كه و ئه‌ندازیارانی به‌شدابوو كرد، كه بابه‌تێكی هه‌ستیاری رۆژه‌ڤه و پێویسته ئه‌ندازیارانی ئه‌و بواره شاره‌زاییان لێ هه‌بێ و به‌دوای سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كاندا بگه‌ر‌ێن و تواناكانی خۆیان له بواره‌كانی ئیداره‌دانی سیاسه‌تی وزه به‌هێزتر بكه‌ن. تاكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، كه ئەو جۆرە خولانە لە هەموو سێکتەر و بوارەکاندا له فه‌رمانگه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر بەردەوامى ده‌بێت، چونكه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی لە ئەنجامدانى ئەم جۆرە خولانە، پەرەپیدانه بە تواناکانی ئەندازیاران لە بوارەکانی خۆیان بۆ بەرەو پێشچوونی کار‌و ئەرکەکانیان، لە هەمانکاتدا دەرفەتێکە بۆ بە دەستهێنانی هەلی کار بۆ ئەندازیارە تازە دەرچووەکانی کۆلێژی ئەندازیاری.
له كۆتایدا بڕوانامەى بەشداربوون بەسەر ئەندازیارانى بەشداربووى خولەکە كه تایبه‌ت بوو به Energy Management دابه‌شكرا .