سەردانی پارتى چاکسازى تورکمانی

سەردانی پارتى چاکسازى تورکمانی

سەردانی پارتى چاکسازى تورکمانی

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.4.24، هەریەک لە پشتیوان سادق، وەزیرى ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەرى چیا هەرکى، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ریکخستنی هەولێرى پارتى و ئارى نانەکەلى، بەرپرسى لقى16ى پارتى، بە مەبەستی پیرۆزبایی 20ەمین ساڵیادى دامەزراندنیان، سەردانی پارتى چاکسازى تورکمانیان کرد و لەلایەن عەبدولقادر بازرگان و مونا قەهوەچی، هاوسەرۆکانى پارتى ناوبراو و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى پارتەکە پیشوازیان لێکرا.

وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەى 20ەمین ساڵیادى دامەزراندنیان، جەخت لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەکان کرایەوە و تیشک خرایە مێژووى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى نێوان پێکهاتەکان و ئاماژەى بەوەدارا کە هەرێمى کوردستان لە نێویشدا هەولێرى پایتەخت، هەمیشە لانەكه‌ى پێکەوەژیان و لێبوردەیى و ئاشتەوایى و برایەتی و خۆشەویستی بووه‌ بۆ هەموو پێکهاتەکان.