لە هەولێر ... سێیەمین فیستیڤاڵی وەرزشی ئافرەتان دەستی پێکرد

لە هەولێر ... سێیەمین فیستیڤاڵی وەرزشی ئافرەتان دەستی پێکرد

لە هەولێر ...
سێیەمین فیستیڤاڵی وەرزشی ئافرەتان دەستی پێکرد

ئەمڕۆ شەممە 2025.4.26، بە ئامادەبوونی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئاریان صلاح الدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەختیار فەریق، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وەرزش و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی وەرزشی و وەرزشوانان و وەرزش دۆستان، لە هۆڵی داخراوی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکانی زانکۆی سەلاحەددین، لە هەولێری پایتەخت، سێیەمین فیستیڤاڵی تایبەت بە وەرزشی ئافرەتان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، کە لەلایەن لێژنەی یەکسانی لە لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراقی بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش و لێژنەی ئۆڵۆمپی لقی هەولێر و بەبەشداری چەندین یانەی وەرزشی ئافرەتانی کوردستانی و عێراقی ڕێکخراوە دەستی پێکرد.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانی، هیوای سەرکەوتنی بۆ یانەکان و وەرزشوانانی بە شداربووی فیستیڤاڵەکە خواست.