سنە ... شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە زانکۆى نوور، سەردانى پیشانگاى تواناکانى هەناردەکردنى پارێزگاى کوردستانیا
سنە ...
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە زانکۆى نوور، سەردانى پیشانگاى تواناکانى هەناردەکردنى پارێزگاى کوردستانیان کرد
لە چوارچێوەی سەردانەکەیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.5.21، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەری پارێزگاری کوردستان و بەرپرسى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و ئێران و کونسڵى گشتیى ئێران لە هەولێر و بەرپرسانى سنوورى حاجى ئۆمەران و باشماخ و ژوورە بازرگانییەکان و یەکێتی هاوردە و هەناردنکاران، لە شاری سنە لە زانکۆى نوور، سەردانى پیشانگاى تواناکانى هەناردەکردنى پارێزگاى کوردستانیان کرد.
دوای ئەوەی سەرجەم بەشەکانى پیشانگاکایەن بەسەرکردەوە، شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە نزیکەوە گفتوگۆیان لەگەڵ قوتابیان و خوێندکارانى زانکۆکە و ئامادەبووان و سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانى پیشانگاکە کرد و کار و بەرهەمەکانیان بەرز نرخاند و وێڕایی دەست خۆشی، هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواستن.