ســنــە... پارێزگارانی هەولێر و دهۆک سەردانی چەند شوێنکی مێژوویی و کلتووریان کرد
ســنــە...
پارێزگارانی هەولێر و دهۆک سەردانی چەند شوێنکی مێژوویی و کلتووریان کرد
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.5.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، بەیاوەری شاکر حسێن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئێران، سەردانی ماڵی مێژوویی مەستوورەی ئەردەڵان، لە ئیمارەتی خەسرۆخانی ئەردەڵان و پارکی ئاویەر و پارکی ناودارانی کوردیان کرد.